AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٤ ٠٩:٢٧

والێستریت ژۆرنالی ئەمریکا:

ئێران توانای زۆری بۆ کردنە ئامانجی ئیسرائیل هەیە

ئێران توانای زۆری بۆ کردنە ئامانجی ئیسرائیل هەیە

والێستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر هێزی سەربازی ئێران لە وەڵام بە هەر جۆرە سەربزێوییەکی ئیسرائیلییەکان باسی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە والێستریت ژۆرناڵ، داکەوتنی مووشەکی بالستیکی ئێران لە قووڵایی خاکی ئیسرائیل لە یەکی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ئەوەندە یارمەتیدەری چەرخانی هاوسەنگی هێز لە قازانجی تاران لە ناوچەکە بوو کە ئێستا شرۆڤەکارانی سەربازی خەریکی لێکدانەوەی لایەنە جیاوازەکانین.

بەم پێیە، شرۆڤەکارێکی سەربازی لە گفتوگۆ لەگەڵ والێستریت ژۆرناڵ سەبارەت بە هێرشی ئێران وتی: ئێمە توانایی نیگەرانکەری مووشەکی ئێران دەبینین. تاران ئێستا ئەگەر بڕیار بدات دەتوانێت ژێرخانەکانی ئیسرائیل بە ئاسانی بکاتە ئامانج.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: هێرشی ئەم دواییەی ئێران بە 180 مووشەکی بالستیک ئەنجام درا کە گەورەترین هێرش لە جۆری خۆی لە مێژووی شەڕەکان بووە. مووشەکە بەکارهێنراوەکانی ئێران لە ئەو هێرشەدا زیاتر لە جۆری فاتح 1 بوو. ئەو مووشەکە خێرایی زیاتری هەیە و لە کردەوەدا ناوچە داگیرکراوەکان کردە ئامانج.

وێنە ئاسمانیەکان نیشانی دەدات کە تەنیا 32 مووشەکی بالستیکی ئێران لە نزیکی فڕۆکەخانەی نواتیم کە شەڕکەرە ئێف 35 ەکانی ئیسرائیل لەوێیە، کەوتووەتە خوارەوە.

News ID 52086

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha